Explore by

Complaint Report

Please explain why this publication should not be displayed on our website.
Ok, message sent.
Message not sent.

Claim Validation

Please provide us info to confirm the ownership and validate your claim.
Characters missing: 50
Ok, message sent.
Message not sent.

Categories

Regions

Mama Risha | مامە ڕیشە

Najmadin Shukr Rauf - نەجمەدین شوکر ڕەوف
274 Views Claimed Report

Follow Us

Contact

    ژیان

    ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر و لە ژینگەیەکی پاک و بێگەردی کوردایەتیدا ھاتۆتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆنەکراوە.

    لاوێتی

    بەکاریگەری کات و سەردەمی لاوێتی ئەوکاتەی کە سەرەتای شۆڕشەکانی ئازادی گەلان و سەربەخۆیی نەتەوەکان بوو وە شۆڕشی کوردیش گەشتبووە سەقامگیری و بەدەستھینانی ئەو مافانەی کەداوای دەکرد سەرەتای ئاشتی نێوان حکومەتی عێراق و جوڵانەوەی کوردی بوو بەیانی ١١ی ئازار دەرچوو بوو، لەھەمان کاتدا گەرمەی جوڵانەوەی شۆڕشی ئازادی خوازی فەڵەستینیەکان بوو، بۆیە ئەم زاتەش وەک لاوەکانی سەردەمی خۆی خولیای شۆڕشگێڕی لە ناخیدا جوڵابوو ھەر ئەمەش بووە پاڵنەری ئەوەی کە پەیوەندی بکات بە ئازادیخوازانی فەڵەستینەوە و لەگەڵیان دا خەبات بکات و بەشداری جەنگی تشرینی یەکەم بکات و وە تێیدا بریندار بووە.

    پێشمەرگایەتی

    ساڵی ١٩٧٨ کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لە ڕیزی ھەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەنگی داگیرکردن بدات. سەرەتا لەبەر بێ متمانەی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گونداوگوند گەڕاوەو پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووەو ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت.

    لەبەر ھەژموون و گەورەیی ھێزی چەکدار و ھەڵسانەوەی شۆڕش و پەیڕەوی دروست و کۆبوونەوەی جەماوەر و بەھێزترین ھێزی چەکدار و سنوری ناوچەی ڕیشە وەک لانکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەم ھۆکارانە وەھای کرد ببێتە پێشمەرگەی ئەو پارتە سیاسیە.

    ناوبانگ بوون

    ڕیشەی قارەمان لە ماوەیەکی کەمدا بە چالاکییە پڕ جەربەزەکانی توانی نەک ھەر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسەلمێنێ، بەڵکو وەک پاڵەوانێکی کەموێنە ناوبانگی دەرکرد، لەو دەشتە کاکی بەکاکییانەی ناوچەکانی (ھەمەوەند و جەباری و قادرکەرەم و دەوروبەری شاری کەرکوکدا)، گورزە بەھێزەکانی مامە ڕیشە لە ھێزی داگیرکەر ھێندە کاریگەر بوون، کە ھەر ناوبردنی ئەو جەنگاوەرە جوامێرەی گەل بەس بوو بۆ زارەترەک کردنی لەشکری دوژمن.

    لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ئەم ئازایەتییە دەگمەنەی تێکەڵاوی کاری پێشمەرگانە و پێشخانی شۆڕش کردووە و لە کەرتی (٤)ی بازیان درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتیدا. لەگەڵ ھەموو چالاکییەکدا ناوبانگی ئەم شۆڕەسوارە بەرزتر دەبووەوە و خۆشەویستییەکەی لە دڵی میللەتدا زیاتر دەبوو.

    ئەو سەردەمەش کە کرایە فەرماندەی کەرتی جەباری، ڕژێم لە ترسی شاڵاوی ئەم ھەڵۆیە ھەموو ھاتوچۆیەکی لە نێوان کەرکوک و بازیاندا قەدەغە کرد و ناوی مامە ڕیشە کەوتە ناو سروود و دروشمە جەماوەرییەکان.

    زۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەر لە شەڕی تەپەعارەبی نەریمان و حەمک تا داستانی ڕزگار کردنی بێتواتە جێپەنجەی مامە ڕیشەی پێوە دیارە، ئەم پێشمەرگە چاونەترسە لە شەڕی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار کراوە و لەسەر ئەو ھەڵوێست و ناوبانگەش کاربەدەستانی ڕژێم باوکی مامەڕیشە و ئەحمەدی برایان شەھید کردووە.

    مەرگ

    مامەڕیشە بە پلانێکی پێشوەختەی ئەوکاتی حکومەتی بەعس و بەکارھێنانی خۆفرۆشان (جاش)، ئەم زاتەیان لەخشتە برد بەناوی دانوسان و ھاتنە ڕیزی پێشمەرگە لەگەڵ کۆمەڵێک لە خۆفرۆشان بچێتە کۆبوونەوە، کاتێک بەڕێدەکەوێت بۆ ناوچەی کۆبوونەوە و شوێنی نھێنی لەڕێگادا و لەناوچەی جەباری سەر ڕێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵە دا دەکەوێتە بۆسەی خۆفرۆشانەوە لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھید دەکرێن لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥.